خزمه‌تگوزاریی (RSS) ... سکرتێرێکی بێمووچه بۆ خۆت دابین بکه- خزمه‌تگوزارییه‌کی نوێیه و بێبه‌رامبه‌ره (خۆڕایییه) و زۆر به‌ئاسانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌ست ده‌که‌وێت.
- له‌ڕێگه‌ی ئه‌م خزمه‌ته‌وه ده‌توانیت زۆر به‌ئاسانی ئاگاداری نوێترین هه‌واڵ و تازه‌ترین بابه‌ت بیت که له ماڵپه‌ڕه جیاجیاکاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه. - هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که یان بابه‌ته‌که له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی، ده‌ستبه‌جێ ده‌گاته لای تۆش به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بکات سه‌ردانی یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بکه‌یت. - ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه، ته‌نها بریتییه له هه‌بوونی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ئه‌م خزمه‌تگوزارییه و تۆمارکردنی ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌ناو به‌رنامه‌که‌دا. زیاتر بخوێنه‌وه
بۆچوونه‌کان (0)
جاری خوێندراوه: 186
|




























