ڤایرۆسى کۆمپیتەر و کاریگەرى بۆ سەر ژیانى مرۆڤ ..!!
مرۆڤەکان لە جیهاندا بە شێوەیەکى گشتى بە کۆمەڵێک بارودۆخى هاوبەشدا تێدەپەڕن، بۆ هەر بارودۆخێکیش رێوشێوازى تایبەت دەگرنەبەر بۆ تێپەربوون پێیدا لەوانەش: خۆشى و ناخۆشى، هەژارى و دەوڵەمەندى، سەرماو گەرما، شەو و رۆژ، ماندوبوون و حەوانەوە .....هتد نەخۆشى و لەش ساغى یەکێکن لەو بارودۆخانەى کە رووبەرووى مرۆڤەکان دەبێتەوە و هەر یەک لەوانە بەجۆرێکى دیاریکراو کاریگەرى بەجێدەهێڵێت لەسەر ژیانى مرۆڤەکان، شتێکى ئاساییە کە بەر گوێمان دەکەوێت کەسێک نەخۆشە، جا هۆکارى نەخۆشیەکەى (ڤایرۆس) بێت یاخود (میکرۆب)، چونکە ئەم حاڵەتە زۆر دووبارە دەبێتەوە لە ژیاندا و مرۆڤەکان تەنانەت خوویان پێوەگرتووە، واتا بۆتە شتێکى ئاسایى لەلایان، بەڵام ئەوەى لێرە ئێمە مەبەستمانە باسى لێوە بکەین ئەو جۆرە ڤایرۆسانە نین کە تاڕادەیەکى باش مرۆڤەکان شارەزاى بوون، بەڵکو مەبەستمان باسکردنى ئەو ڤایرۆسانەیە کە تووشى ئامێرەکانى کۆمپیتەر دەبن! کە ئەمەش شتێکى تازەیە بۆ مرۆڤەکان!
ئایا مرۆڤەکان تووشى ڤایرۆسى کۆمپیتەر دەبن؟
ئایا ڤایرۆسەکانى کۆمپیتەر کاریگەرى هەیە بۆ سەر ژیانى مرۆڤ؟
سەرەتا با بزانین ڤایرۆسى کۆمپیتەر جییە؟ و کێ دروستى دەکات؟ ئامانج لە دروستکردنى جییە؟
ڤایرۆس: بەرنامەیەکى کۆمپیتەریە کار دەکات بۆ تێکدانى سیستەمى کارکردنى کۆمپیتەر کە بە شێوەیەکى گشتى یاخود بەشى لەکارى دەخات. سەبارەت بەسەرهەڵدانى بیروایەکان جیاوازن، هەندێک باوەریان وایە چەتەکان و گرووپە مافیەکان لە پشت دروستکردنین، بەڵام هەندێکى تر پێیان وایە ئەو کۆمپانیایانەى خاوەنى دروستکردنى (دژەڤایرۆس)ن هەر خۆشیان هۆکارى دروستکردن و بڵاوکردنەوەى ڤایرۆسن، سەبارەت بە ئامانج لە بڵاوکردنەوەى یا ئەوەتا هۆکارێکى ماددى و دروستکردنى بازارە یاخود دروستکردنى ئاژاوەیە لە جیهاندا.
بەڵام سەبارەت بە بابەتەکەى خۆمانەوە ڕەنگە لاتان سەیر بێت کاتێک دەپرسین کە ئایا ڤایرۆسەکانى کۆمپیتەر تووشى مرۆڤەکان دەبێت و کاریگەرى هەیە بۆ سەر ژیانیان؟! لە وەڵامدا دەڵێن ڤایرۆسەکانى کۆمپیتەر بە شێویەکى ناڕاستەوخۆ تووشى مرۆڤەکان دەبێت و کاردەکات سەر ژیانیان، مرۆڤەکان لە حاڵەتى ئاساییەوە دەخەنە حاڵەتى نائاساییەوە!، زۆر کێشەى کۆمەڵایەتى و دروونى ئابوورى .....هتد لێدەکەوێتەوە، هەڵچوون هۆکارێکە بۆ گۆڕان بارى دەروونى مرۆڤ، بە دواى هەر هەڵچونێکدا کردارێکى لێدەکەوێتەوە کە جۆرى هەڵچوونەکە دیارى دەکات (سلبى و ئیجابى)، هەر کردارێکیش کاردانەوەیەکى لێدەکەوێتەوە، ئەو کاردانەویەش کاریگەى دەبێت بۆ سەر ژیانى مرۆڤ (باش و خراپ).
روونتر بڵێن ئەم ڤایرۆسانە بە شێوەیەکى ناراستەوخۆ کارمان تێدەن ئەو ناهاوسەنگییەى کە لە کۆمپیتەردا دروستى دەکەن بۆ ئێمەى دەگوازنەوە!، زۆربەمان هەست بەم گواستنەوەیە دەکەین کاتێک لە بەرامبەر کۆمپیتەرەکان دادەنیشین!، حەز دەکەم هەریەک لە ئێمە چاودێرى خۆى بکات یاخود کەسانى تر بکات کاتێک کۆمپیتەرەکەت تووشى ڤایرۆس دەبێت، هەست بەچى دەکەیت؟ بارى دەروونیت چى بەسەردێت؟ شێوازى قسەکردنت لەگەل کەسانى تردا چۆن دەبێت؟ ئارەزووەکانت چى بەسەر دێت؟، خەندەکانى لێوت چۆن دەگۆرێت؟ بیر لە خۆت بکەوە چەند جار بەهۆى ڤایرۆسێکەوە توورەبویتە و تەنانەت لە رقدا پەنات بۆ شکاندى کەلوپەل بردووە؟، تەنانەت هەستت بە بێزاریەکى زۆر کردووە و بگرە قسەى ناشرینیش بە زارتدا هاتووە، ئەمانە بۆ چى؟!
کەواتە لە تێبنى کردنى کەسێکدا کۆمەڵێک نیشانەمان بۆ دەردەوێت کە بە هۆى ئەم ڤایرۆسەوە روودەدەن لەوانە مرۆڤەکە هەست بە بێزارى و نائومێدى دەکات، تووشى هەڵچوونێکى زۆر دەبێتەوە کە زۆرجار پەنا بۆ شکاندى کەلوپەکانى دەوروبەرى دەبات، شێوازى قسەکردنى دەگۆرێت و تورەبوونێکى زۆرى پێوە دیاردەبێت کە زۆرجار پەنا بۆ جنێودان دەبات، بەهۆى ئەمانە مرۆڤەکە ڕەنگى تێک دەچێت و پێشکەوتنى لەبەرچاو دەکەوێت، بە کورتى مرۆڤەکە دووچارى شلەژان دەبێت، کردارەکانى گۆڕانى بەسەردا دێت و لەوانەشە ئەو مرۆڤە بەهۆیەوە واز لە زۆر لە کارەکانى بهێنێت بەهەمان ئەو شێوەیەیى کە تووشى سیستەمى کۆمپیتەرەکە بۆتەوە..
هەموو ئەم حاڵەتانە کاریگەریان دەبێت بۆ سەر خودى مرۆڤەکە و پاشان کاردەکەن سەر ژیانى، چونکە مرۆڤى ئاسایى کردارى ئاسایى دەکات، بەڵام کاتێک ئەم مرۆڤە بەهەموو ئەم خاڵەتانەوە بێتە نا خێزانەوە و پاشان تێکەڵى خەڵکى بێت بێ گومان کردارى نائاسایى لێدەکەوێتەوە، ئەم مرۆڤە بە شێوەیەکى نائاسایى مامەڵە لەگەل هاوسەر مندالەکانى دەکات یاخود کوڕ لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانى، هۆکارەکەشى ئەوەیە کە شتێک هاوسەنکى تێکداوە، لە دەرەوەى خێزانیش نیشانەکانى بێزارى و دامانى پێوە دیار دەبێت، لەهەموو نیشانەکان خراپتر ئەوە کە مرۆڤەکە تووشى خەمێکى زۆر دەکات.
دیارە ئەم حاڵاتانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆرێت و تەنها تووشى ئەو کەسانە دێت کە خاوەنى کۆمپیتەرن. بەشێوەیەکى گشتى ئەم ڤایرۆسانە مرۆڤ تووشى پێزارى خەمێکى زۆر دەکەنەوە.
کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ڤایرۆسەکانى کۆمپتەر بە شێویەکى ناڕاستەوخۆ تووشى مرۆڤەکان دەبن هەمان ئەو حاڵەتانە دووبارە دەکەنەوە لاى مرۆڤ کە لە سیستەمى کۆمپیتەرەکدا روودەدات، لێرەدا مەبەستمان لە تووش بوون هەمان ئەو تووش بوونە نییە کە مرۆڤێک تووشى دەبێت بە هۆى ڤایرۆسێکەوە وەک ڤایرۆسى (ئەنفلوەنزا)، بەڵکو مەبەستمان لێرەدا کە ئەم ڤایرۆسانە کار دەکەن سەر دەروونى مرۆڤ و دواتر کاردەکەن سەر بارى کۆمەڵایەتى و دەروونى ئابوورى ....هتد واتا لێرەدا تووشبوونەکە ناراستەوخۆیە و لە دەرەوەى مرۆڤەکان کاردەکات.
کەواتە پێویستە لەسەر ئێمەى مرۆڤ کاربکەین بۆ خۆ راهێنان لەسەر ئارامگرتن و بەرانگاربوونەوەى گرفتەکان بە شێوازى ئیجابى و نەخشە بۆ دارێژراو، هەوڵبدەین بە هیچ شێوەیەکى نارەحەتیەکانى ژیان سنوورى ئاسایى دەروونمان نەبەزێنێت و شیرازەى خێزان و دوستایەتى و هاوڕێیەتیمان لەبیر نەباتەوە، نەهێڵین تەمى خەمۆکى و بێزارى باڵ بەسەر ژیانماندا بکێشێت و لەزەتەکانى ژیانمان بیربباتەوە. بۆیە تووش بوونى کۆمپیتەرەکەت بە ئاسایى بزانە چونکە تۆ تاقە تووش بوو نیت!، بگەڕى بە شوێنى چارەسەرى گونجاو تاوەکو لە ژیانتدا بەختەوەر بیت.
بۆچوونهکان (2)
نیشاندان / شاردنهوهی بۆچوونهکان
نووسینی بۆچوون
دواهەمین نوێکراوە (هەینی, 23 تەمموز 2010 10:28)































