گه‌نجێكی فه‌ڕه‌نسی به تۆمه‌تی هاك كردنی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌ستگیركردا. له‌مباره‌وه ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ناوی (فرانسوا سی)یه و هه‌ستاوه به هاك كردنی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
هه‌روه‌ها ئاژانسی ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌م گه‌نجه دوای ده‌ستگیركردنی دانی به‌وه‌داناوه كه لاپه‌ڕه‌ی باراك ئۆبامای له تویته‌ر هاك كردووه، به‌ڵام مه‌به‌ستی دزینی زانیارییه‌كان نه‌بووه و ته‌نها بۆ ئه‌وه هاكی كردووه كه لایه‌نه لاوازه‌كانی ماڵپه‌ڕی تویته‌ر ئاشكرابكات. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاژانسی ناوبراو ئه‌م گه‌نجه لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (پریتنی سپیرز)یشی هاك كردووه. شایانی باسه ئه‌م گه‌نجه دوێنێ به كافاله‌ت ئازادكرا، به‌ڵام وابڕیاره له 24ی مانگی داهاتوو دادگایی بكرێت و پێده‌چێت كه به‌لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌ربچێت.
بۆچوونه‌کان
نیشاندان / شاردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان
