20 قوتابی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كچێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵیان لاقه‌كردووه
له وڵاتی به‌ریتانیا كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان به‌درێژایی شه‌ش مانگ له‌لایه‌ن بیست له قوتابییانی قوتابخانه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 تا 12 ساڵ دابووه لاقهكراوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌س پێی بزانێت.
له‌مباره‌وه راپۆرته هه‌واڵه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆوه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ئه‌و بیست قوتابییه كوڕ بوون و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و كچه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵییه كردووه و ناچاریان كردووه كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانیان بێده‌نگ بێت. به‌ڵام له كۆتاییدا كچه‌كه نهێنییه‌كه بۆ باوكی ئاشكرا ده‌كات و هه‌موو شته‌كان روون ده‌كاته‌وه. شایانی باسه تاكو ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌م كێشه‌یه به‌رده‌وامه
بۆچوونه‌کان (0)
نیشاندان / شاردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان





























