باوكێكی سه‌رخۆش منداڵه‌كه‌ی خسته ناو فڕن

له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باوكێكی سه‌رخۆش منداڵه‌كه‌ی-كه كوڕێكی شیره‌خۆره‌یه- خسته ناو فڕن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م سه‌رخۆشه له‌بیری چوو كه فڕنه‌كه دابگیرسێنێت.
ئه‌م پیاوه له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كات و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به سه‌رخۆشی منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ دایكی نوستبوون هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخاته ناو فڕن، به‌ڵام له‌بیری ده‌چێت كه فڕنه‌كه پێ بكات، دوای كه‌مێك منداڵه‌كه ده‌ست ده‌كات به گریان و دایكی له‌خه‌و به‌ئاگادێت و منداڵه‌كه‌ی له‌ناو فڕنه‌كه ده‌رده‌هێنێت. دواتر سكاڵا له‌سه‌ر پیاوه‌كه تۆمارده‌كات و پیاوه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت. شایانی باسه وێڕای سزای سێ مانگ بۆ پیاوه‌كه هاوكات پیاوه سه‌رخۆشه‌كه به بڕی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیش سزای ماڵیی درا.
بۆچوونه‌کان (0)
نیشاندان / شاردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان





























